پەیامی کورد ... ستراتیژی نوێی ئەمریکا مەترسی شەڕ لەگەڵ چین "لەسەر ناکۆکییە بازرگانییەکان" لەناو دەبات
🔸 تۆماس دبلیو پاڤۆنی دووەم، ڕاوێژکاری ئاسیا و زەریای هێمن و شرۆڤەکاری جیۆپۆلەتیکی بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، بەپێی ستراتیژی نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، چین زیاتر وەک ڕکابەرێکی بازرگانی سەیر دەکرێت نەک وەک دوژمن.
🔸 "بێگومان گرژییە بازرگانییەکان بەردەوام دەبن؛ ئەم ستراتیژە هەموویان چارەسەر ناکات، بەڵام باشترە لەوەی ئەمریکا و چین بە دوژمن ناوببەین".
🔸 لە کاتێک دا پێدەچێت گرژییە بازرگانییەکانی نێوان دوو زلهێزی جیهانی بەردەوام بێت، بەڵام وەک جاران "تووند" نابێت "چوونکە توخمەکەی شەڕێکی ئەگەری لەسەر ناکۆکی بازرگانی لەناو دەچێت."
🔸 پاڤۆن هەروەها ووتی هیوادارە گەشتەکەی ترامپ بۆ چین لە مانگی نیساندا "زۆر سەرکەوتوو بێت" و "هانی زۆرێک لە ئەمریکییەکان بدات بۆ ئەوەی دوای ئەوە سەردانی چین بکەن."