پەیامی کورد ... پاپ داوا لە ترامپ دەکات کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا "نەشکێنێت".
پاپا لێئۆ داوای لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کرد کە هاوپەیمانی ترانز ئەتڵەسی "تشکێنێت" دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ پۆلیتیکۆ ڕەخنەی تووندی لە ئەورووپا گرت.
لە قسەکانی دا بۆ ڕۆژنامەنووسان دوای ئەوەی لە کاستێل گاندۆڵفۆ لە نزیک ڕۆما چاوی بە سەرۆکی ئۆکراین کەوت، پاپا ووتی لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی ترامپ - کە تێیدا سەرکردەکانی ئەورووپا بە "لاواز" و کیشوەرەکەی بە "لە دابەزین" وەسف کرد - هەوڵێکە بۆ زیان گەیاندن بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا.
پاپا لێئۆ ووتی : پێم وایە ئەو تێبینیانەی لەم دواییانەدا سەبارەت بە ئەورووپا و هەروەها لە چاوپێکەوتنەکان دا، هەوڵێکە بۆ تێکدانی هاوپەیمانییەک کە پێموایە ئەمڕۆ و لە داهاتوودا زۆر گرینگە.