ڤاکسینی شێرپەنجە بۆ میلانۆما کە دەدرێت بە مرۆڤ، پێدەچێت تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوبکرێتەوە

Dîroka Belavkirin :
ڤاکسینی شێرپەنجە بۆ میلانۆما کە دەدرێت بە مرۆڤ، پێدەچێت تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوبکرێتەوە
  پەیامی کورد    ...  ڤاکسینی شێرپەنجە بۆ میلانۆما کە دەدرێت بە مرۆڤ، پێدەچێت تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوبکرێتەوە

▫️ ئەلێکساندەر گینتسبورگ، بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆژی ڕایگەیاند، وەجبەی تاقیکاری ڤاکسینی شێرپەنجەی mRNA لە یەکەیەکی تایبەتمەند لە NRCEM بەرهەم هێنراوە.

سێ وەجبەی ڤاکسینەکە دەرچووە، کە نادرێت بە مرۆڤ، بەڵکوو بەرهەم دەهێنرێت بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکان و درووستکردنی کۆنترۆڵی گونجاو بۆ نیشاندانی پابەندبوونی ڤاکسینەکە بە هەموو پارامێتەرەکانی تاقی کردنەوەکە. گینتسبورگ ووتی: "ڤاکسینەکە کە بە مرۆڤ دەدرێت، پێدەچێت تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە".

▫️ پێشتر وەزارەتی تەندرووستی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی کلینیکی ڤاکسینی میلانۆمای mRNA "NEOONCOVAC". ڤاکسینەکە بە هاوبەشی لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی گامالێیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆژی و سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی بلۆخین بۆ ئانکۆلۆژیای پزیشکی پەرەی پێدراوە و لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی بۆ تیشکدانەوە پزیشکییەکان درووست کراوە.