پەیامی کورد ... کیم جۆنگ ئون پێشوازی لە گەڕانەوەی هێزەکانی کۆریای باکوور دەکات لە ئەرکی شەڕ لە ڕووسیا
🔸 کیم جۆنگ ئوون سەرۆکی کۆریای باکوور بە شێوەیەکی شەخسی بەشداری مەراسیمێکی بۆ یەکەیەکی ئەندازیاری سوپای کرد کە تازە ئەرکی ١٢٠ ڕۆژەی خۆی لە ناوچەی کورسکی ڕووسیا تەواو کردبوو.
🔸 میدیای دەوڵەتی کۆریای باکوور ستایشی ئەو سەربازانەیان کرد کە “ڕەفتاری قارەمانانە”یان نیشانداوە و فەرمانەکانی پارتی دەسەڵاتدار جێ بەجێ دەکەن لەکاتێک دا “ئەرکی شەڕ و ئەندازیاری” لە ڕووسیا ئەنجام دەدەن.