ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : یەکیتی ئەورووپا هێشتا گرەو لەسەر پەرەسەندنی ململانێی ئۆکراین و بەردەوامبوونی شەڕ دەکات؛ ئەوان تەنها پارەیان دەوێت

Dîroka Belavkirin :
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : یەکیتی ئەورووپا هێشتا گرەو لەسەر پەرەسەندنی ململانێی ئۆکراین و بەردەوامبوونی شەڕ دەکات؛ ئەوان تەنها پارەیان دەوێت
پەیامی کورد    ...   ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : یەکیتی ئەورووپا هێشتا گرەو لەسەر پەرەسەندنی ململانێی ئۆکراین و بەردەوامبوونی شەڕ دەکات؛ ئەوان تەنها پارەیان دەوێت

لێدوانە سەرەکییەکانی ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
🔹لەبارەی قەرزی یەکیتی ئەورووپا بە بڕی ٩٠ ملیار یۆرۆ بۆ کیێڤ: برۆکسل دەتوانێت ئەم پارەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری ئۆکراین بەکاربهێنێت، بەڵام ئەوان کۆمەڵکوژییان دەوێت.

🔹مۆسکۆ هیوادارە پراگماتیزمی ترامپ ڕێگە بدات بە چارەسەری قبووڵ کراوی هەردوولا بۆ قەیرانی ڤەنزۆئێللا؛ ڕووسیا پشتگیری لە مادۆرۆ دەکات؛

🔹وەزارەتی دەرەوە داوا لە ڕووسەکان دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئاڵمانیا بەدوور بگرن جگە لە حاڵەتە بەپەلە؛

🔹دانووستاندنەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراین بەرەوپێش چوونێکی هێواش بەڵام بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت؛

🔹ڕووسیا ئامادەیە لە بەرامبەردا بە فەرمی نەبوونی پلانە شەڕئەنگێزەکانی لە دژی ناتۆ و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا ڕابگەێنێت و کراوەیە بۆ گفتوگۆ.

لێدوانەکانی ناتۆ سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ناوچەی کالینینگراد "بێ مانا و گەمژانە و خۆبەزلزانە".