- دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
لە درێژەی دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی هاووڵاتییانی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە ، چالاکێکی کورد لە کرماشان دەست بەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ، سەلمان میرزایی، چالاکێکی کورد ، خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمی ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەت و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە کوردە لە بەردەست دا نییە.