- پایتەختی ڤەنزۆئێللا بۆمباران كرا
فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی کاراکاس، پایتەختی ڤەنزۆئێللا دەکەن و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێ و دووکەڵ لە چەند شوینێکی شارەکەوە بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ ، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی کاراکاس، پایتەختی ڤەنزۆئێللادا دەفڕن و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و دووکەڵ لە چەند شوینێکی شارەکەوە بەرز دەبێتەوە.
هەروەها تەزووی کارەبا لە چەند گەڕەکێکی شارەکە پچڕاوە. بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە لایەن حکوومەتی ڤەنزۆئێللا لەم بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.