سەرۆکوەزیرانی لوبنان: کەس نایەوێت "چەکەکانی حیزبۆڵڵا فڕێ بداتە دەریا" یان ڕادەستی ئیسرائیل بکات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکوەزیرانی لوبنان: کەس نایەوێت "چەکەکانی حیزبۆڵڵا فڕێ بداتە دەریا" یان ڕادەستی ئیسرائیل بکات
پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی لوبنان: کەس نایەوێت "چەکەکانی حیزبۆڵڵا فڕێ بداتە دەریا" یان ڕادەستی ئیسرائیل بکات

🔹 نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە چەکەکانی حیزبۆڵڵا لە ژێر کۆنترۆڵی هەموو لوبنانییەکاندا بێت و ملکەچی بڕیاری حکوومەت بێت، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن فڕێدەدرێنە ناو دەریا یان ڕادەستی ئیسرائیل بکرێت.

🔹 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێڵ بی سی لوبنانی، ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی هیچ مەترسییەک ناکات بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان، جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و دڵنیابوون لە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل.

🔹 ڕوونیکردەوە کە ئاوەدانکردنەوەی لوبنان پێویستی بە سەرچاوەی دارایی هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد، پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر قەرزێکی 250 ملیۆن دۆلاری لە بانکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، کە بڕیارە لە سەرەتای ئەمساڵدا خەرجکردنی ئەو قەرزە دەست پێبکات.

🔹 سەرۆک وەزیرانی لوبنان جەختی لە پابەندبوونی حکومەت کردەوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وەک وادەی دیاریکراو لە هەمان کاتدا بەردەوامی لە چاکسازییەکان.

ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەگەری پێویست دا دووپاتکردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، "کەسێکی برسی دەسەڵات نییە".