​​​​​​​وەزیری بەرگری ئێران : توانای مووشەکی ئێران بە شەڕ و دانووستان لەناو ناچێت

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​وەزیری بەرگری ئێران : توانای مووشەکی ئێران بە شەڕ و دانووستان لەناو ناچێت
پەیامی کورد    ...   وەزیری بەرگری ئێران : توانای مووشەکی ئێران بە شەڕ و دانووستان لەناو ناچێت

🔸 فەریق ناسرزادە وەزیری بەرگری ئێران  : هیچ کەسێک لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دانووستانی مووشەکی دا نییە. توانای مووشەکی ئێران بە بۆمب و دانووستان لەناو ناچێت.

توانای مووشەکی ئێران بە بڕیارنامەکانی ووڵاتێک کە تەمەنی چەند سەد ساڵەی هاوشێوەی ئەمریکا لەناو ناچێت.

عەمید ژەنەڕاڵ ناسرزادە ڕایگەیاند کە سەلامی مامۆستا و شارەزای دیاری زانکۆکانی سوپای پاسداران بووە و دەشڵێت: تێگەیشتنێکی قووڵی لە پرسە هەنووکەیی یەکان و هەڕەشە سەرهەڵداوەکان هەبووە و ئەم هۆشیاری و زانیارییە بووە هۆی ئەوەی بە کردەیی پەرەپێدان و تەیارکردنی هێزی ئاسمانی بە پشت بەستن بە زانیاری هەنووکەیی.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ : سەلامی، چ لە سەردەمی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و چ دوای وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، بە زەبری هێزەوە ئەم ڕێبازەی گرتەبەر و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە درووستکردنی ڕێگری لە سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکان؛ ڕێگرییەک کە کاریگەرییەکانی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە ڕوونی دیار بوون و دوژمنی ناچار کرد داوای ئاگربەست بکات.

وەزیری بەرگری ئێران بە جەخت دەکاتەوەەوە لەسەر ئەوەی کە توانای مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران جێگای دانووستان نییە، ڕایگەیاند: هیچ کەسێک لە کۆماری ئیسلامی باوەڕی بە هێنانی پرسی مووشەک بۆ ناو کایەی دانووستان نییە. توانای مووشەکی بە بۆمب و دانووستان و تیرۆرکردنی ترسنۆکانەی زانا و فەرماندە لەناو ناچێت؛ چوونکە ئەم زانستە لە مێشک و بیری منداڵانی ئێران دا دامەزراوەیی کراوە و لە زانکۆکان و لە ناو گەنجانی ئێمەدا باو بووە.

ناسرزادە ئاماژەی بەوەدا: ئەم توانایە تەنانەت بە بڕیارنامە و فشارێکی سیاسیش هەڵوەشێندرێتەوە و دەرکردنی بڕیارنامە لە لایەن ووڵاتانی خاوەن مێژوویەکی ٢٥٠ ساڵە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت.

لە کۆتایی دا بە ئاماژەدان بە بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری ووڵات ووتی : ئەمڕۆ تواناکانمان زۆر لە توانای شەڕی ١٢ ڕۆژە زیاترە و ئەگەر هەڕەشەیەک ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت، هێزە چەکدارەکان بە تووندی و ئیرادەیەکی تەواوەوە وەڵام دەدەنەوە، بەبێ هیچ ڕەچاوکردنێک.