حیزبی یەکیتی سۆسیال مەسیحییەکانی ئاڵمانیا CSU لە گەڵاڵەیەکدا کە پێشکەشی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی ووڵاتەکەی کردبوو، داوای لە حکوومەتی فیدراڵی کرد پەنابەرانی ئەفغانی و سووریا بە زۆر لە ئاڵمانیا دەربکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، کە میدیاکانی ئاڵمانیا بڵاویان کردووەتەوە، پارتەکە باس لەوە دەکات کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی سووریا، "هۆکاری سەرەکی پشتیوانی" زۆرێک لە پەنابەرانی سووریا نەماوە. لە پلانەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەوانەی خۆبەخشانە ئاڵمانیا بەجێ ناهێڵن، بە زووترین کات بە زۆرەملێ بگەڕێندرێنەوە، تەنانەت ئەگەر بەرەنگاریش بن.
هەروەها پێشنیاری "ئۆپراسیۆنی دیپۆرت کردنەوەی گەورە" دەکات لە ساڵی ٢٠٢٦ بە بەکارهێنانی گەشتە ئاسایی یەکان بۆ شوێنەکانی وەک سووریا و ئەفغانستان. هەروەها CSU داوای درووست کردنی سەنتەری دەرچوون لەسەر ئاستی ووڵات و تێرمیناڵی تایبەتی دیپۆرتکردنەوە لە فڕۆکەخانەی میوونشن کردووە.
بەشێکی دیکەی پلانەکە ڕێبازێکی تووندتر دەگرێتەبەر بەرامبەر بە پەنابەرانی ئۆکراینی بەتایبەتی پیاوانی تەمەن سەربازی. ئەو پارتە داوای کردووە ئەو کەسانە بنێردرێنەوە بۆ بەرگریکردن لە ووڵاتەکەیان لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حکوومەتی ئۆکراین هاوینی ڕابردوو سنوورەکانی دەرچوون بۆ گەنجان سووک کرد. جگە لەوەش، پلانی CDU بڕگەی تووندتر لەخۆدەگرێت بەرامبەر بەو کەسانەی کە بە "دوژمنی دیموکراسی" دادەندرێت، لەوانەش بە تاوانبارکردنی بانگەوازەکان بۆ دامەزراندنی "خەلافەت" یان "دەوڵەتی ئیسلامی"، و پێشبینی کردنی هەڵوەشاندنەوەی مافی نیشتەجێ بوون یان تەنانەت هاووڵاتی بوون بۆ ئەو کەسانەی داوای ڕووخاندنی نەزمی دیموکراسی ئاڵمانیا دەکەن یان تاوانی دژە جوولەکە ئەنجام دەدەن.
ئەم هەڵوێستانە لە لایەن پارتی چەپەوە ڕەخنەی تووندی لێ گیراوە، کە ئەو پلانەیان بە "کینیکی و لە ڕووی یاسایی یەوە لە ڕادەبەدەر مەترسیدار" ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە بیرۆکەی ئەوەی کە سوریا سەلامەتە و ئەفغانستان شوێنێکی ئاساییە بۆ گەڕانەوە، لەگەڵ واقیعدا ناگونجێت. ئەم پێشنیازانە دوای ئەوە دێن، ئۆلاف شوڵز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا، پێشتر داوای دەست پێکردنەوەی دیپۆرت کردنەوە بۆ سوریای کردبوو، بەتایبەتی بۆ تاوانباران، و ئامارەکان نیشان دەدەن کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی سوورییەکان دابەزینی بەرچاویان بۆ ناو ئاڵمانیا.