کوژرانی لانی کەم ١٧ هاووڵاتی لە حەفتەی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان دا

Dîroka Belavkirin :
کوژرانی لانی کەم ١٧ هاووڵاتی لە حەفتەی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان دا
  • کوژرانی لانی کەم ١٧ هاووڵاتی لە حەفتەی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان دا

هاوکات لەگەڵ  تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، تا ئێستا شوناسی ١٧ هاووڵاتی کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی شارەکانی مەلەکشاهی، هەمەدان، هەرسین، نووراوا، کووهدەشت، ئەزنا، لۆردەگان، فوولادشەهر ومەرودەشت هەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، هەمەدان، فارس، ئیلام، چوارمەحاڵ و بەختیاری و ئەسفەهان کوژراون، لە لایەن هەنگاوەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

هەروەها لانیکەم ٦ حاڵەتی دیکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە کە لە ئەگەری دڵنیابوونەوە بڵاو دەکرێنەوە. میدیا حکوومەتییەکانیش باسیان لە کوژرانی دوو کەس لە شاری قوم کردووە کە یەکێکیان ١٧ ساڵەیە و شوناسیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

لە کۆی ئەو ١٧ هاووڵاتییەی کە کوژراون لانیکەم ٩ کەسیان هاووڵاتی لۆڕن و ٧ کەسیشیان هاووڵاتی کوردن کە یەکێکیان لە کەمینە ئایینییەکانی یارسانە. هاووڵاتییەکی فارسیش لە هەمەدان کوژراوە.