ترامپ بەڵێنی 2000 دۆلار دەدات وەک "قازانجی گومرگی" بە هەموو ئەمریکییەک

Dîroka Belavkirin :
ترامپ بەڵێنی 2000 دۆلار دەدات وەک "قازانجی گومرگی" بە هەموو ئەمریکییەک
پەیامی کورد    ...   ترامپ بەڵێنی 2000 دۆلار دەدات وەک "قازانجی گومرگی" بە هەموو ئەمریکییەک

🔸دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئەوانەی دژایەتی باج دەکەن گەمژەن ! ئێستا ئێمە دەوڵەمەندترین و ڕێزدارترین ووڵاتین لە جیهاندا، هەڵئاوسانی نزیک لە سفر و ئاستێکی بێ وێنەی بازاڕی بۆرسەمان هەیە. پاشەکەوتی خانەنشینی (٤٠١ هەزار دۆلار) لە بەرزترین ئاستیدایە.

🔸لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: " داهاتمان بە تریلیۆن دۆلار هەیە و بەم زووانە دەست دەکەین بە دانەوەی قەرزە گەورەکەمان - 37 ترلیۆن دۆلار. وەبەرهێنانی بێ وێنە دەڕژێتە ئەمریکا، و کارگە و دامەزراوەکان لە هەموو شوێنێک درووست دەکرێن، هەموو کەسێک (جگە لە زۆر دەوڵەمەندەکان!) لانیکەم 2000 دۆلار وەک پاداشت وەردەگرن.