سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری هایکۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا " سامانێک نزیکەی 4.5 میلیار دۆلار "

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری هایکۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا " سامانێک نزیکەی 4.5 میلیار دۆلار "
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری هایکۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا " سامانێک نزیکەی 4.5 میلیار دۆلار "


ژانگ چی لە ماوەی ساڵانی سەرۆکایەتی دا سامانێکی نزیکەی 4.5 ملیار دۆلاری کۆکردۆتەوە، بەپێی لێکۆڵەران 13.5 تەن زێڕ و 23 تەن پارەی کاش لە موڵکەکانی دا دۆزراوەتەوە.
بەرپرسێکی چینی تەمەن 58 ساڵ و ئەندامی لیژنەکانی حیزبی پارێزگا و شارەوانی خەڵکی شاری هایکۆی پارێزگای هاینانی چین لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، دوای ئەوەی ئەفسەرەکان تۆنێک زێڕی شاراوەیان لەناو ماڵەکەی دا دۆزیەوە.
بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیڵ، سەرەتای ئەم مانگە پشکنەرانی گەندەڵی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژانگ کی و بڕێکی زۆرزێڕ و پارەیان دۆزیەوە، لەنێویان دا هەزاران داری زێڕین و خشت کە کێشیان 13.5 تەن بوو و بەهایان دەگاتە 520 ملیۆن پاوەندی بەریتانی (636 ملیۆن دۆلار).

هەروەها پشکنەرەکان بڕی ٢٦٨ ملیار یۆوان کە دەکاتە ٣٧.٤ میلیار دۆلاری گومانلێکراو بەرتیلیان لەسەر هەژماری ژانگ دۆزیەوە. هەروەها ئاژانسی ئاڕ تی ڕایگەیاندووە، پارەی کاش و کەلوپەلی کۆن و بەڵگەی پۆرتفۆلیۆیەکی گەورەی ئیستێتەکانی لووکس لە ماڵەکەیدا هەبووە.
ژانگ، سکرتێری کۆمیتەی حیزبی شیوعی هایکۆ و ئەندامی کۆمیتەی هەمیشەیی پارێزگای هاینان، دوای ئەم دۆزینەوە، هەردوو نازناوەکەی لەلایەن کۆمیسیۆنی پشکنینی دیسپلینی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیووعی چینەوە هەڵوەشێندرایەوە.