پەیامی کورد ... ئیلۆن ماسک ئاشکرای دەکات کە جارێک سیستەمی کۆمپیوتەری ئیدارەی ماڵیاتی ئەمریکا IRSی تێک داوە: "ژمارەیەکی زۆر".
🔹ئیلۆن ماسک دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند کە جارێک ئەوەندە باجی داوە کە کۆمپیوتەرەکەی IRS کەوتووەتە خوارەوە. لە لاپەڕەی X ی خۆیدا لەسەری نووسیویەتی.
ئیلۆن ماسک، خاوەنکارەکەی کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس ئاشکرای دەکات کە جارێک ئەوەندە باجی داوە کە کۆمپیوتەرەکەی IRS کەوتە خوارەوە. ئەو هەواڵەی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس (پێشتر بە تویتەر ناسرابوو) لە یەکەمی جانیوەری بڵاوکردەوە.
ماسک دەڵێت : "جارێک ئەوەندە باجم داوە کە کۆمپیوتەری IRS کەوتە خوارەوە (بە واتای وشە). ژمارەکان ئەوەندە زۆر بوون."
ووتی IRS ناچار بووە نەرمەکاڵاکانی نوێ بکاتەوە.
لە 19ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دا فۆربێس بڵاوی کردەوە، ماسک بووە یەکەم کەس لە مێژوودا کە سامانەکەی زیاتر لە 700 ملیار دۆلار بێت. ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات کە دادگای باڵای ویلایەتی دێلاوێر بڕیارەکەی دادگای خوارەوەی هەڵوەشاندەوە کە بژاردەی کڕینی پشکی تێسلا بە بەهای ١٣٩ ملیار دۆلاری پێ بەخشیبوو.