پەیامی کورد ... ڕۆبۆتی یاریدەدەری ماڵەوەی NEO Humanoid
▫️1X Technologies دەستی بە داواکاری پێشوەختە کردووە بۆ ڕۆبۆتی یاریدەدەری ماڵەوەی مرۆڤدۆستی NEO.
▫️ڕۆبۆتەکە دەتوانێت بە شێوەی زارەکی پەیوەندی بکات و ئەرکەکانی ناوماڵ وەک پاککردنەوە و ڤاکیوم کردن و ڕێکخستنەوە ئەنجام بدات. سیستەمەکە بە AI ی تایبەت بە 1X درووست کراوە، کە مۆدێلێکی زمان و کۆنترۆڵ کردنی جووڵە و هۆشیاری ژینگەیی لەخۆدەگرێت. ڕۆبۆتەکە جل و بەرگی لەبەردایە و بە سێ ڕەنگ بەردەستە.
▫️ دەتوانرێت پێش وەختە داوا بکرێت بە ٢٠ هەزار دۆلار یان لە ڕێگەی بەشداری کردنەوە بە کرێ بگیرێت بە بڕی ٥٠٠ دۆلار بۆ مانگێک. گەیاندنەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات.