پەیامی کورد … عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هەموو سنوورەکانی دادەخات
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی 3رۆژ، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی (وشكانی، ئاوی و ئاسمانی) به رووی جیهاندا دابخات، جیا له‌وه‌ش هاتووچۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش قه‌ده‌غه كرا.
غالب عه‌تیه، وته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق رایگه‌یاند، لێژنه‌ی ناوبراو فه‌رمانی به لیژنه لاوه‌كییه‌كانی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق كرد، سنووره‌كانی ئاسمانی، وشكانی و ئاوی دابخه‌ن، وێڕای هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانیش.
راشیگه‌یاندووە، ئه‌م بڕیاره له 9ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی 3رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی سنووره‌كان داده‌خرێن.
روونیكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوون و پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، جیا له‌وه‌ش جووڵه‌ی ماتۆڕسكیلیش قه‌ده‌غه كراوه و ته‌واوی ئاسانكارییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران دابینكراوه.
بڕیاره رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، لایه‌نه‌كانیش بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر ململانێكیان چڕكردووه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە