پەیامی کورد ... دوای دەرکردنی بڕیاری قەغەدە هەر کەسێک ماسک بە کار نەهێنێت ئەم یاسایەی لە سەر جێبەجێ دەکرێت
كاتژمێر ٦ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ٤ی تهمموز به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه، له كاتژمێر ٦ی به‌یانی تا ١٢ی شه‌و، هاتوچۆكردن قه‌ده‌غه ده‌كرێت و سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه‌كان داخراو ده‌بن، ته‌نها رێگا ده‌درێت به كردنه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دووكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن، تانكه‌ری گازی مۆلیده و كۆمپانیای خۆراك.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ به‌شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بازنه‌كانی ٦٠ مه‌تری و ١٠٠ مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش، بازنه‌ی ١٢٠ مه‌تری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، ده‌شتی هه‌ولێر دهكهوێتهئهستۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
هه‌رچی ناوشار و گهڕهكهكانیشه له‌لایه‌ن بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌كانی گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ ده‌كرێن و چاودێری رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان ده‌كرێت، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك ده‌مامكی نه‌به‌ستبێت رێگه‌ی پێ‌نادرێت بچێته نانه‌واخانه، ماركێت و ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییانه‌ی به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی تووشبووان به ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته، پێنج هه‌زار و ٩٠٤ كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٠٠ یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە