پەیامی کورد ... یەکەم پڕۆسەی گەڕان و ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ناوچەی ئارام دەستی پێکرد
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەمەبەستی بەشداریکردن لەئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئەمریکا، تانک و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا لەناوچەی باکووری سووریاوە لەنزیک ناوچەی تەل ئەبیەز پرۆسەی گەڕان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیان دەستپێکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند : بەمزوانە لەکۆبونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان چاوی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت و پرسی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ سوپای ئەو ووڵاتە تاوتوێ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ئەوان دەتوانن بەجێگیرکردنی ناوچەی ئارام ئاسایشی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری سووریا بەرقەرار بکەن، ئەگەر ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپاش هاوکارنەبن لەچەسپاندنی ناوچەی ئارام ئەوا دەرگا بەڕوی پەنابەرانی سووریادا دەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە