بڕیارە ڕوفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی بگەڕێندرێنەوە کوردستان

بڕیارە ڕوفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی بگەڕێندرێنەوە کوردستان

پەیامی کورد... بڕیارە ڕوفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی بگەڕێندرێنەوە کوردستان

بڕیارە ڕوفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و لە مەراسیمێکدا لە زێدی خۆیان بە خاک بسپێردرێن.

لەو بارەیەوە حاکم عادل بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە میدیای پارتی وتووە، بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە ڕووفاتی ١٠٠ جینۆسایدکراوی بارزانی لە باشووری عێراقەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و دواتر لە زێدی خۆیان ئەسپاردەی خاک بکرێن.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، مەراسیمێک بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی بارزانییەکان ڕێکدەخرێت و تێدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم بەشداری دەکەن دواتر بەڕێ دەکرێن بۆ دەڤەری بارزان.

لە یەکێک لە دڕندانەترین کارەکانی مرۆڤایەتی، ڕژێمی بەعس چەندین هەڵمەتی ئەنفال کردنی هاووڵاتییانی کوردی ئەنجامدا و دەیان هەزار کوردی لە بیابانەکانی عێراق زیندەبەچاڵ کردن، لە ساڵی ١٩٨٣یش هەڵمەتی ئەنفال دەڤەری بارزانی گرتەوە و تاوەکوو ئێستاش زیاتر لە ٥٠٠ ڕووفاتی بارزانییەکان گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە