ئەمڕۆ ڕوفاتی ١٠٠ بارزانی دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ ڕوفاتی ١٠٠ بارزانی دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد... ئەمڕۆ ڕوفاتی ١٠٠ بارزانی دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ڕوفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی دەڤەری بارزان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و لە بارزان بە خاک بسپێردرێن.

لەو بارەیەوە غەفور ئەحمەد سوار قایمقامی قەزای مێرگەسور بە میدیاکانی وتووە، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕوفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ڕوفاتەکان لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازییان لێ دەکرێت و سبەینێ یەکشەممە لە مەراسیمێکدا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێن.

ڕوفاتی ئەو ١٠٠ بارزانییە لە بیابانەکانی عەرعەر لە باشووری عێراق دۆزراونەتەوە و بڕیارە لە ڕێوڕەسمەکەدا چەندین بەرپرسی حکومی و حیزبی بەشداری بکەن، لەوانەش سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە