نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو کرایەوە

نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد ... نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو کرایەوە

 

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە بیست و چوار کاتژمێری رابردودا  لە هەموو جیهاندا گەیشتە ٦٦ ملیۆن کەس و ژمارەی ئەوانەش كە گیانیان لە دەستداوە یەک ملیۆن و نیوی تێپەڕاند.

 

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تاوەكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتوەتە ٦٦ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٩٦٩ کەس، لەو ژمارەیەش ٤٦ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ١٩٧ توشب١و چاکبونەتەوە و یەک ملیۆن و ٥٣٤ هەزار و ٥٧٠ توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

 

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  ١٤ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٤٢٥ حاڵەتی توشبونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٧٣٨ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٨٧ هەزار و ٨٢٥ کەس بەرزبوەتەوە.

 

فڕەنساش لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا دو ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٤٧٥ توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.

 

ئێرانیش لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی  بە تۆمارکردنی یەک ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٩٨٦  توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە