پەیامی کورد ... ڕێژەی گیان لەدەست دان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٩٢٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ٢٩٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١١ تووشبووی پەتاکەش مردوون.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٩٠٣٤ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو رێژەیەش ٩٢٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٢٩٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١١ تووشبووی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە و کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە؛ هەولێر ٦ کەس، دهۆک ٢ کەس و لەسلێمانیش ٣ تووشبوو مردووە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە