پەیامی کورد ... ئەفسەرانی پۆلیسی جەنایی ئاڵمانیا ، ڕاوێژکاری ئەرتەشی ئەم ووڵاتەیان بە گومانی ڕادەست کردنی زانیاری نهێنی بە بەرپرسانی ئێستێخباراتی ئێران دەست بەسەریان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دادستانی گشتی ئاڵمانیا لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی دا لەمبارەوە ڕایگەیاند .
قسە سەبارەت بە عەبدۆلحەمید س ٥٠ ساڵەیە کە باری شارستانی ووڵاتی ئاڵمانیا و ئەفغانێستانی هەیە . ئەو ڕۆژی سێ شەممە دەست بە سەر کرا . لەمبارەوە هاتووە : " لە پەیوەندی لەگەڵ عەبدۆلحەمید س ، شک و گومانی زۆر جیددی هەیە کە نابراو بۆ دەزگایەکی سڕری و نهێنی دەرەوەی ووڵات کاری کردووە .ئەم کەسە گومانلێکراوە ، لە پێداچوونەوەی ڕێژەی ووتاری ئەنجام داوە و ڕاوێژکاری ووڵات ناسی ئەرتەشی ئاڵمانیا بوو . هەر لەمبارەوە بە ئەگەری زۆر ئەم کەسە زانیاری زۆر نهێنی بە بەرپرسانی ئێرانی ڕادەست کردووە . "
ئەمڕۆ ئەم کەسە لە دادگا دا ئامادە دەبێت و لە سەر ئەم کەسە بڕیار دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە