پەیامی کورد... لە سۆران دەستبەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، دوای بەدواداچوونی ورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لەناو شارۆچکەی سۆران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەردا کە سێ کیلۆی لە جۆری حەشیش بووە و دوو کیلۆگرامی تریان (تریاک) بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە تۆمەتبارێکیشیان دەستگیر کردووە و ڕەوانەی دادگا کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە