پەیامی کورد... پێنج بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر پێنج تۆمه‌تبار به‌هۆى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران، ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/4/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، پێنچ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (م. ع. ر)، (ی. م. ع)، (ی. ع. ا)، (ا. م. ع) و (م. م. ح)، بە تۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر لە خانوویه‌کی هەیکەل لە گەڕەکی منارەدا ده‌ستگیر كرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و جامایکا) و دوو 50 هەزار دیناری عێراقیی ساختە و تەورێکدا گیرا، هەر پێنچ تۆمەتباریش ڕەوانەی دادگا کران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە