پەیامی کورد ... فەڕەنسا بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوە چەک و تەقەمەنییەکانی ئێران ڕازییە .
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە گەمارۆوەکانی چەک و تەقەمەنی ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو ڕایگەیاند : ووڵاتی فەڕەنسا بە شیوەی تەواو و کەماڵ لەگەل ڕێکەوتننامەکەی ڤییەننا و هەروەها پەیماننامەی ژمارە ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی جیهانی نەتەوەکان پابەندە ،.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە وێب سایتی تایبەت و فەرمی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ، بڵاو کراوەتەوە پاریس هەڵوێستی خۆی دەربارەی بە کۆتا هێنانی گەمارۆ و ئابلۆقەی فرۆشی چەککەلی ڕیگە پێدراو بە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ ، کە لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی " بەرجام " دا ئاماژەی پێکراوە ڕوون کردەوە .
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە ئاماژەدان بەم پرسیارە کە ئایا فەرينسا ڕازییە لە سەر نوێ کردنەوەی ئەم ئابلۆقە و گەمارۆیە ؟ ڕایگەیاند : فەڕەنسا بە شێوەی تەواو لە سەر ڕێکەوتننامەکەی خۆی لە ڤییەننا و هەروەها پەیماننامەی ژمارە ٢٢٣١ی شەورای ئەمنییەتی ڕیکخراوی جیهانی نەتەوەکان و .
کەمکردنەوەی گەمارۆوەکان و سنووردارکردنی چەک و تەقەمەنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی " ئۆکتۆبەر " کە لەگەل ڕێکەوتننامەی ژمارە ٢٢٣١ ڕیکخراوە ، دەتوانێ پاسهاتی بنەڕەتی و بنچینەیی بۆ ئەمنییەت و سەقامگیری ناوجەکە هەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە