چاوشئۆغلو، دانینا بەتاڵانکردن لەعەفرین

چاوشئۆغلو، دانینا بەتاڵانکردن لەعەفرین

وەزیری دەرەوەی توركیا دانی نا بەئەنجامدانی تاڵانكردن لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و راشیگەیاند، کە بەوردیی مامەڵە لەگەڵ پرسی تاڵانكردن لەو شارە دەكەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٢)ی ئادار مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، کە بەوردیی مامەڵە لەگەڵ پرسی تاڵانكردن لەشاری عەفرین دەكەن.
چاوشئۆغلو دەشڵێت، "ئەوەی لە عەفرین كردنمان لە شەنگال و قەندیلیش دەیكەین".
پاش نزیکەی (٦٠) رۆژ لە لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەکانی، شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە (١٨)ی ئەم مانگە بەمەبەستی رێگریکردن لەدروستبوونی كارەساتی مرۆیی لەناو سەنتەری عەفرین كشانەوە، كە سوپای توركیا بەچڕی بۆردومانی هاوڵاتیانی سڤیلی لەو شارە دەکرد دەكرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە