٢٨ ئەفسەری دیکە لە تورکیا دەستبەسەر کران

٢٨ ئەفسەری دیکە لە تورکیا دەستبەسەر کران

ئەمڕۆ سێشەممە٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئاسایشی ئەنقەرە لەسەر داوای داواكاری گشتی، ئۆپەراسیۆنێكی بۆ دەستگیركردنی دەیان ئەفسەری سەربازی دەست پێ كرد و لە ئەنجامدا ٢٨ ئەفسەر و یەك فەرمانبەری دەزگای سەربازی دەستیگر کراون.

 

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، دەزگای ئاسایشی ئەنقەرە، لەسەر داوای داواكاری گشتی، توانیویانە ٢٨ ئەفسەر و فەرمانبەرێكی دەزگای سەربازی دەستگیر بكەن، هۆكارەكەشی كاركردن و هاوکاریی نهێنی بووە بۆ بزووتنەوەی خزمەت كە فەتحوڵا گولەن سەرکردایەتیی دەکات.

 

بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی دەزگای ئاسایشی ئەنقەرە بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ئەفسەرانە بە تەلەفۆنی دوكانی میوەفرۆش و ماركێت و گۆشتفرۆش پەیوەندییان كردووە و نهێنیی دەوڵەتیان داوەتە گولەنییەكان، بۆیە دوای ئەوەی چاودێرییان كراوە، دڵنیا بوونەتەوە لەوەی بە نهێنی كار بۆ فەتحوڵا گولەن دەكەن، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنیان دەستی پێ كردووە.

 

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو ئەفسەرانە پۆستی گەورەیان لە دەزگای سەربازی هەبووە، بەشێكیشیان لە هێزی پیادە بەرپرسیارییەتییان پێ دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە