پەیامی کورد... لە شاری جوانڕۆ ٩ کەسی دیکە دەستبەسەر کران
لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە، ٩ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی ڕامسین ڕەحیمی ١٦ ساڵە، فەرهاد مەنووچێهری، فەرزاد مەجیدی، ساسان بەهرامی، ئەرسەلان نەزەری، میکاییل وەیسی، یەحیا مورادی، حیسام محەممەدیتەبار و نەوید مورادی کە هەردووکیان تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بووە و هەروەها ڕامسین ڕەحیمی، تەمەن ١۶ ساڵ، لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو هاووڵاتییانەی شارەی جوانڕۆ، لە ماوەی سەرلەئیواری ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣) و بەرەبەیانیی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری (٣ی جەنیوەری)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.
لەو نێوانەدا حیسام محەممەدیتەبار و تەمەن ١٨ ساڵ، لە شەقامی "سەعدی"ی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوون و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
هەروەها ڕامسین ڕەحیمی، تەمەن ١۶ ساڵ، نەوید مورادی، تەمەن ١٨ ساڵ، فەرهاد مەنووچێهری، فەرزاد مەجیدی، تەمەن ١٩ ساڵ، ساسان بەهرامی، ئەرسەلان وەیسی، میکاییل وەیسی و یەحیا مورادی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
ئەو کەسانەی کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی گواستراونەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەنگاو پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکردنی ١٢ هاووڵاتیی دیکە لە شاری جوانڕۆ و لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا بە ناوەکانی پەیام سادقی، ئیدریس بەدیعی، کەیوان سەرچەمی، بەردیا عەزیزی، یاسر هیدایەتی، یەحیا عەبدی، ئیدریس فەتحی، فەریدوون ئەحمەدی و سادق مستەفایی بڵاو کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە