پەیامی کورد... سێ کەسی دیکە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران
سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەیووب ئیسماعیلی، ڕێبوار ڕەسوڵ زادە و مستەفا ساغەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستەبسەرکراوان ٢ بە هەژمار کردنی ئەم سێ حاڵەتەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار گەیشتە ٦ کەس.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گوندی گردکشانە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا ساغەری خەڵکی گوندی گەرگوول و ئەیووب ئیسماعیلی خەڵکی گردکشانە دەستبەسەر و بۆ شوینی نادیار گوازراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕێبوار ڕەسوڵ زادە خەڵکی زەنگیاوێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی جەلال تەباک دانیشتووی پیرانشار و سابیر ئوسلووب دانیشتووی کێلەسپیان دەستبەسەر کران.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیناوێ بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵ ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە