پەیامی کورد ... هێزەکانی حەفتەر مزگێنی گەڕانەوەی لیبیا دەدەن
ئەحمەد ئەلمسماری ، ووتەبێژی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا بە فەرماندەیی مارشاڵ خەڵیفە حەفتەر ڕایگەیاند : تەرابلۆس پایتەختی لیبیا کە لە ئێستادا لە بن کۆنترۆڵی دەوڵەتی ویفاقی لیبیایە ، بەم زووانە دەگەڕێتەوە باوەشی ووڵات .
پێشتر ڕاپۆرتدرابوو کە ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی لیبیا یان بۆ سەر بنکەی سەربازی الوطنیە لە باشووری ڕۆژئاوای تەرابلۆس بەرپەچ داوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلمسماری ڕایگەیاند : تەرابلۆس بە زوویی دەگەڕێتەوە باوەشی ووڵات
ووتەبێژی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا هەروەها ووتی کە لە کاتی بەرپەچ دانەوەی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی الوطنیە ٨ کەس لە ئەندامانی ئەم ئەرتەشە کوژراون .
هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی لە دوای هێرشێکی خێرا و داگیر کردنی شارەکانی صبرات ، سورمن و العجیلات ، لە ڕۆژئاوای تەرابلۆس ، کۆنترۆڵی سنووری لیبیایان لەگەڵ ووڵاتی دراوسێ توونس دا زیندوو کردەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە