پەیامی کورد ... والتز : حەماس لەبری ئازادکردنی بارمتەکان شەڕی هەڵبژارد
مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ نوێکردنەوەی هەڵمەتی سەربازی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەربڕی.
مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەگەر حەماس هەموو بارمتە ماوەکانی ئازاد بکردایە، دەکرا ئاگربەستەکە درێژ بکرێتەوە"،
جەختیشی کردەوە "ئیسرائیل هەموو مافێکی هەیە بەرگری لە گەلەکەی لە دژی حەماس بكات".
والتز ووتی : حەماس لەبری ئازادکردنی بارمتەکان شەڕی هەڵبژارد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە