بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەست پیدەکاتەوە

بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەست پیدەکاتەوە

پەیامی کورد    ...     سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ـوە پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە نەگەڕابووەوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی داوە و سبەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران وەجبەی یەكەمی ناوەكانیان لە ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە.

میران بەكر، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : لە ساڵی ٢٠١٧ـوە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە وەستابوو، سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی داوە، بڕیارە سبەی سێشەممە یەكەم وەجبەی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزكردنەوە بگەڕێتەوە، كە ئەمەش هەنگاوێكی گرینگە و دەمێكە ئەفسەرانی پێشمەرگە چاوەڕوانن پلەیان بەرز بكرێتەوە، بەڵام تا نەگەڕێتەوە، نازانین كە ژمارەیان چەندە ئەوەی وەجبەی یەكەم دەگەڕێنەوە.

ناوبراو گوتیشی، لە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەك هەیە پێداچوونەوە بە ناوەكاندا دەكات و ئەوەی شایستە بێت ناویان بۆ پلەبەرزكردنەوە دەگەڕێتەوە و پلەكانیان بەرز دەبێتەوە، چوونكە چەند ساڵێكە پلەبەرزكردنەوە وەستاوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت بەڵێنی داوە و رەزامەندیشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ناوی وەجبەی یەكەمی ئەفسەران بگەڕێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە