پەیامی کورد ... لە گوندی ئالانەی سنووری حاجی ئۆمەران، سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسیان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی گوندەكەدا گرت.
فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، ڕایگەیاند : "سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسی گوندی ئالانەی سنووری ناحیەكەمانیان دەستگیر كردووە و هەروەها دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو گوندەدا گرتووە، كە تا ئێستاش ئەو هاووڵاتیانە ئازاد نەكراون".
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران دەشڵێ: "سەرووی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە و بەدواداچوون بەردوامە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانە و مەڕوماڵاتەكانیان ئازاد بكرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە