ڕێکخراوێکی فەلەستینی لە عەفرین پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی هاوردە دروست دەکات

ڕێکخراوێکی فەلەستینی لە عەفرین پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی هاوردە دروست دەکات

پەیامی کورد.... ڕێکخراوێکی فەلەستینی لە عەفرین پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی هاوردە دروست دەکات

ڕێکخراوێکی فەلەستینی لەسەر خاکی هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ عەرەبە هاوردەکان دروستکردووە. کۆمەڵگەکە دەکەوێتە نزیکی شاری جندرێسی ڕۆژئاوای عەفرین و لەلایەن ڕێکخراوێک بە ناوی "دڵسۆزیی خێرخوازی" دامەزراوە. ئەو فەلەستینییانەی کە بودجەی پرۆژەکە دابین دەکەن، دانیشتووی گوندێکی ئۆرشەلیمن.

لە پرۆژەکەدا ٣٤ یەکەی نیشتەجێبوون ڕادەستکراون، ٨٠ یەکەی دیکەش ئامادە دەکرێن.

عەبدین ڕەشۆ، سیاسەتوانی کوردی خەڵکی عەفرین ڕایگەیاند، ئامانج لە دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەکە "مانەوەی عەرەبە هاوردەکانە لە عەفرین". دەشڵێت: "بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ئێستا لە ناوچەکەن و لە خێوەتدا نین نەگەڕێنەوە شارەکانیان، خانوویان بۆ دروست دەکرێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت، ناگەڕێنەوە و لەو ناوچەیە دەمێننەوە. گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافیا لە ناوچەکەدا دەکەن".

د. وەلید شێخۆ، ئەکادیمی و دانیشتووی جندیرێس ڕایگەیاند، ئەو سیاسەتەی ئێستا لە عەفرین جێبەجێ دەکرێت، "گۆڕینی دیموگرافیی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە شەڕی دژی هەبوونی کورد."

ئەکادیمیست د. وەلید شێخۆ لەسەر ئەو بابەتە گوتی، "ئەوەی لە چیای کورد لە عەفرین ڕوو دەدات، سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای بەزاندووە، ئێستا قۆناخی سیاسەتی نەهێشتنی کورد لەسەر دەستی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو عەفرین بەڕێوە دەچێت، چونکە خەڵکی ڕەسەنی ئێمە لە ماڵ و زێدی خۆیان دەربەدەر کردوون و شەڕێکی گەورە لە دژی بوونی کورد دەکرێت".

لە کاتێکدا دەیان هەزار عەفرینی لەژێر خێوەتی ئاوارەیی ناچاریدا دەمێننەوە، دەیان هەزار عەرەبی هاوردە لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێ کراون و لە زەوییە تاڵانکراوەکانیاندا پرۆژەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە