لە دهۆک کۆمپانیایەکی دەرمان داخرا

لە دهۆک کۆمپانیایەکی دەرمان داخرا

پەیامی کورد … لە دهۆک کۆمپانیایەکی دەرمان داخرا

 

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (10ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌پێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، کۆمپانیایەکی دەرمان لە دھۆك داخرا.

 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرماندا هاتووه‌: لە بەردەوامی پشکنینەکانی بەشی چاودێری دەرمان/ بازاڕ ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی کۆمپانیاییەکی دەرمان لە پارێزگای دھۆك داخرا، بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان.

 

لیژنەکانی چاودێری بازاڕ راشیگه‌یاند، سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە