پەیامی کورد … لە بەغدا داعش هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنییەکان
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر باکووری بەغدای پایتەختی عێراق.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، چەکدارانی داعش شەوی هەینی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١، هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە شارۆچکەی تارمییە لە باکووری بەغدا.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە سەربازانی سوپای عێراق رووبەڕووی چەکدارەکانی داعش بوونەتەوە و شکستیان بە هێرشەکە هێناوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەکانی ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش، بەردەست نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە