پەیامی کورد … لە بەغدا داعش هێرشی کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریتستی داعش هێرشیان کردە سەر باکووری بەغدای پایتەختی عێراق.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی شێخ ئیبراهیم لە شارۆچکەی تارمییە لە باکووری بەغدا.
چەکدارەکانی داعش لە ناوچەی شێخ ئیبراهیم چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و برینداریان کردووە.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دوای ئەوەی چەکدارانی حەشدی عەشایری (میلیشیا سوننەکانی حەشدی شەعبی) رووبەڕوویان بوونەتەوە، چەکدارەکانی داعش بە ناچاری هەڵاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە