کەشتی بارهەڵگری ئێران لە بووشەهر ئاگری تێبەربوو

کەشتی بارهەڵگری ئێران لە بووشەهر ئاگری تێبەربوو

پەیامی کورد     ...   ٧ کەشتی بارهەڵگری ئێران لە بووشەهر ئاگری تێبەربوو

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە ١٥ی جووڵای ٢٠٢٠  لە شاری بووشەهر لانیکەم ٧ کەشتی بارهەڵگر لە باشووری ئێران گڕیانگرت.

بەگوێرەی هەواڵەکان لە شاری بووشەهر ئاگر لە زنجیرەی کەشتیە بارهەڵگرەکانی دەربەندی ئاوی ئەو شارە کەوتوەتەوە و لانیکەم ٧ کەشتی گڕیانگرتوە.

جەهانگیر دەغانی، سەرۆکی بەشی ڕووبەروبونەوەی قەیرانە لەناکاوەکانی پارێزگای بووشەهر ڕایگەیاند : ئاگرەکان کۆنترۆڵ کراون و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە ژمارەیەک رووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی پیشەسازی و کێلگە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕوودەدەن، هەرچەندە بەڵگەی فەرمی لەبەردەست نیە، بەڵام دەسەلاتدارانی ئێران ئیسرائیل بە بەرپرس دەزانن و پێیان وایە بەهۆی هێرشی ئەلێکترۆنی ئەو ووڵاتەوە ئەو ڕووداوانە ڕوودەدەن.
 دەسەڵاتدارانی ئێران رایدەگەیەنن، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری تەقینەوەی کێڵگە ناوەکیەکەی نانتز لە باکوری تاران و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەش دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە