ئەم مانگە ١٧ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵات بوونەتە قوربانی

ئەم مانگە ١٧ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵات بوونەتە قوربانی

 پەیامی کورد … ئەم مانگە ١٧ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵات بوونەتە قوربانی

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتیکوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٥٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانو تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا یەک کۆڵبەر کوژراوە و ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە