حەشدی شەعبی بە چڕی بۆردومان كرا

حەشدی شەعبی بە چڕی بۆردومان كرا

پەیامی کورد... حەشدی شەعبی بە چڕی بۆردومان كرا

فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بارەگای ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبیان لە ناحیەی جەرف سەخر بۆردومان كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا بارەگای ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبیان لە ناحیەی جەرف سەخر بۆردومان كرد، بەهۆی قورسی و سەختی بۆردوومانەكەوە تا ئێستا زیانەكان نەزانراون.

بەگوێرەی میدیای عێراقی، بۆردومانەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووەو ئەمریكا لەڕێگەی سێ مووشەكەوە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە جەرف سەخر بۆردومانكردووە، بەگوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا ژمارەیەك كوژراوو بریندار دیار نییە.

هاوكات بەهۆی ئەوەی فڕۆكە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوەو بۆردوومانەكە بەردەوام بووە، بەڵام قەبارەی زیانەكان نەزانراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە