کەشناسی عێراق، پێشبینی دەستپێکردنەوەی باران دەکات

کەشناسی عێراق، پێشبینی دەستپێکردنەوەی باران دەکات

بەپێی راگەیندراوێکی دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراق، کە پێشبینییەکانی بۆ چوار رۆژی داهاتووی کەش و هەوای ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژوی بەوەکردووە، لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورەبروسکە دروست دەبێت.

دەستەکە پێشبینی ئەوەشیکردووە، کە تەنیا لە رۆژی دووشەممە (٣٠)ی نیسان  ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت.

دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق بەم شێوە خستووەتە روو.

- رۆژی هەینی (٢٧)ی نیسان، ئاسمان هەوری دەبێت و نمەباران تا ئاستی بارانی تەواو بە هەورەبروسکەوە لەهەندێک ناوچە دەبارێت.

- رۆژی شەممە (٢٨)ی نیسان، ئاسمان هەوری دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە و ناوە ناوەش هەورەبروسکە دروست دەبێت.

- رۆژی یەکشەممە 29/4/(٢٩)ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەوری و هەتاو دەبێت.

- رۆژی دووشەممە (٣٠)ی نیسان، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە