پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٥٦ كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ١٥ كه‌سیان له سلێمانی، هه‌شت له هه‌ولێر و نۆ كه‌سیشیان له دهۆك بوون، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ١١٠ تووشبووی نوێی ئه‌و ڤیرووسه تۆماركراون.
به‌گوێره‌ی راگهیندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و ١١٠ تووشبووی نوێی ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی تووشبوانی ڤیرووسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٤٢٦ هه‌زار و ٦٣٤ تووشبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگهیندراوهكه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ٢٤٠ له سلێمانی تووشبوو، له‌هه‌ولێر ٢٧٤ تووشبوو، له دهۆك ٢٨٣ تووشبوو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له سلێمانی ١٥ كه‌س، له هه‌ولێر هه‌شت كه‌س، له‌دهۆكیش نۆ گیانیان له ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا له سلێمانی ٧٩ كه‌س، له هه‌ولێر ١٢٦ كه‌س، له‌دهۆك ٢٦٠ كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٥٦ كه‌س به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ١٠ هه‌زار و ٢٥٤ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زارو ١٨٦ تووشبوو كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ ٣٦٠ هه‌زار و ٤٧٧ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی٥5%ی كۆی تووشبوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە