پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری نوێی تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، لەدوێنێوە ٣ هەزار و ٢١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری ووڵات تۆمارکراون و ٥٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی تووشبوانیش گەیشتە ٣٧٩ هەزار و ١٤١ کەس.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣ هەزار و ٢١٠ تووشبووی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون کە زۆرترینیان بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، بەغدا هەزار و ٢٢٠ کەس، هەولێر ٢٧٦ کەس، زیقار ٢٦٢ کەس و لە دهۆک ٢١٧ تووشبوو تۆمارکراون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا ٣ هەزار و ٨١٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ٥٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای سلێمانی بوە و ١٦ تووشبوو لەو پارێزگایەدا گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە