‌توركیا.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار كه‌س كوژران

‌توركیا.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار كه‌س كوژران

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە زانكۆیه‌كی باکوری خۆرئاوای تورکیا چوار کەس کوژران و ژمارەیەکی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ روداوه‌كه‌ لە زانکۆی عوسمانغازی شاری ئەسکی شەهر رویداوه‌ و تیایدا توێژەرێکی کۆلێژی پەروەردە تەقەی لە بەڕێوەبەرانی کۆلێژەکە کردووە.

ئاشکراشیکردوە کە بەهۆی تەقەکردنەکەوە جێگری ڕاگر و سکرتێر  و دوو مامۆستای کۆلێژەکە کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی ئه‌نادۆڵ، دوای روداوەکە پۆلیسی شاری ئەسکی شەهر گەیشتووەتە شوێنه‌كه‌ و تەقەکەرەکەی دەستگیرکردووە.

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ تائێستا هۆکار و پاڵنەری ئەو هێرشە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە