ئەمڕۆ دووشەممە، ھەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی کۆ دەبنەوە و ئەگەر توانییان ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە بواری مووچە و خانەنشینی ئامادە بکەن، ئەوا چوارشەممەی دابێ پەرلەمانی کوردستان پەسەندی دەکات.
لەماوەی رابردوودا و بەھۆی ئەوەی تەنھا ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی لەبارەی ئامادەکردنی راپۆرتی ھاوبەشی لیژنەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادە بوون، ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو و نەتواندرا راپۆرت ئامادە. هەڵبەت فراکسیۆنی پارتی ھەوڵەکانی خۆی چڕ کردەوە و لەگەڵ فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتنە رێککەوتنێک و لیژنەیەکی بچووکیان دروست کرد.
لیژنەی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی، سەردانی وەزارەتی داراییان کرد بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی دەرماڵەکان لەو پڕۆژەیاسایەدا، ئەوان کاری خۆیان کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو لیژنە کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن و راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکانی حکوومەت و شارەزایانی ئابووری، ئەگەر ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکرێت، نزیکەی 150 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە و بەمەش حکوومەت دەتوانێ سیستمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی هەڵوەشێنێتەوە، ئەوەیشی مووچە بە نایاسایی وەردەگرێت لا ببرێت و ئەوانەشی مووچەیان لەخانەنشینی کەمە مووچەیان زیاد دەکرێت و، زیاتر لە 100 ھەزار خانەنشین لێی سوودمەند دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە