پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی مەخموری کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عێراق کرد.
دوێنێ درەنگانی شەو چەکدارانی تیرۆرستیی داعش بۆسەیەکیان بۆ كاروانێكی هێزه‌كانی تورکمانی حەشدی شەعبی دانا و لە ناوچەکانی نێوان " دبس و مەخمور "ـی سەر بە موسڵ پەلاماریان دا، لە ئاکامدا ٦ کەس گیانی لەدەستدا و ٣١ـی دیکە برینداربوون.
لەوبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێگەی فەرمی خۆی ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەت کرد.
لە دەقی راگەیندراوەکەدا نووسراوە:
“هه‌واڵی پەلامارە تیرۆریستیهکەی نزیك شارۆچكه‌ی مه‌خموور-ی سه‌ربه شاری مووسڵ-ی عێراقمان بیست کە لە ئاکامدا ٥ هێزی ئاسایشی توركمان گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كارمه‌ندی ئاسایشی توركمانی دیکە برینداربوون. به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و پەلامارە تیرۆریستیه قێزه‌ونه ده‌كه‌ین.
پرسه و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی توركمانه‌كان و گه‌لی دۆستی عێراق ده‌كه‌ین کە دوێنێ لە نزیک مەخمور لەئاکامی بۆسەیەکدا شەهیدبوون و داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ دەکەین لە لایەن خوای گەورە وە هیوای زوو چاك بوونەوە و شیفای به‌په‌له بۆ بریندارەكان دەخوازین.”
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە