پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی دا

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی دا

پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی دا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی و هەفتەی داهاتووش سەرۆک و ئەندامانی دیاری دەکرێن.

نایف شمەری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە، ئەنجوومەنی نوێنەران وادەی دەستنیشانکردنی ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکانی دیاری کرد و دەنگیدا لەسەر پێکهێنانی ٢٥ لیژنەی هەمیشەیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دابەشدەکرێن بەسەر لیژنەکاندا بەپێی پسپۆڕیان.

ڕاشیگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو ناوی لیژنەکان و ئەندامەکانی ڕادەگەیەنرێت، کە بەرزترین ڕێژەی ئەندام لە لیژنەکاندا لە ٢١ ئەندام پێکدێت و نزمترینیشیان ٣ ئەندام لەخۆدەگرێت.

شمەری وتوشەیەتی: تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەرۆکی لیژنەکان بەتەمەنترین ئەندامی ناو لیژنەکان سەرۆکایەتی دەکات دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەنگ لەسەر سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دەدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە