پەیامی کورد... گرووپێکی عێراقی نزیک لە ئێران ماڵپەڕێکی ئیسرائیلیان هاک کرد
ژمارەیەک هاککەر ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی شارەوانیی تەلئەبیب-یان هاک کرد.
کەناڵی حەوتی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ماڵپەڕی شارەوانیی تەلئەبیب دزە کراوەتە ناویەوە و لە خزمەت دەرچووە.
بەپێی ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی، ژمارەیەک هاککەری عێراقی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشکردنە سەر ماڵپەڕەکە و دزەکردنە ناویەوە ڕاگەیاندووە.
ڕوونیشی کردەوە، ماڵپەڕەکە بەهۆی فشاری ناسروشتی لە ژمارەی سەردانکەران وەستاوە، کە ئامانج لێی پەکخستنی سیستەمی ماڵپەڕەکەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە