ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا سبەی سەر لە نوێ دەڕژێنە سەر شەقامەکان

ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا سبەی سەر لە نوێ دەڕژێنە سەر شەقامەکان

پەیامی کورد   ...    دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی ٣٠ی نیسان و ناڕەزایەتییەکانی 1ی ئایار ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا جارێکی دیکە بڕیاڕە ڕۆژی شەممە بڕژێنە سەر شەقامەکان.

خوان گوایدۆ, سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کە پشتگیری زۆرێک لە ووڵاتانی ئەمریکای لاتین و ڕۆژئاواو ئەمریکای بەدەستهێناوە، لە هەوڵی ڕووخانی حکوومەتەکەی سەرۆکی ووڵات نیکۆڵاس مادۆرۆدایە و نەخشەڕێی ڕووخانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و لەهەژماری خۆی بڵاو کردەوە.

هاوکات گوایدۆ لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان پاشگەزنابنەوە لە هەوڵەکانیان بۆ ڕووخانی دەسەڵات و ئاماژەی بەوەداوە کە سەرەڕای خۆپیشاندانەکان لە تەواوی شەقامەکاندا، هاوکات دەست دەدەنە مانگرتنێک کە ژیان لەو ووڵاتەدا بوەستێنێت.

هەروەها گوایدۆ ئاماژەی بەوەداوە کە پلانی ڕووخانی حکوومەت ئەمڕۆ لە تەواوی ووڵاتەکەدا لە ڕێی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بچووکەوە دەگەیندرێتە تەواوی لایەنگرانیان و رۆژی شەممە دیسانەوە دێنەوە سەر شەقام.

شایەنی باسە گوایدۆ دەڵێت، “خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەو ناوچانە دەکرێت کە ناوەندی گرینگی سەربازییان لێیە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە